ئێوەش دەتوانن بابەتەكانتان لە ڕێگەی ئەم پەیجی فەیسبووكەوە بنێرن.
Facebook.com/ZhingaParezan

١٠ ئه‌وه‌نده‌ی جاران زیاتر ده‌توێته‌وه‌

به‌سته‌ڵه‌كی جه‌مسه‌ری باشور ده‌ئه‌وه‌نده‌ خێراتر له‌600 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌توێته‌وه‌. به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كه‌له‌ناوچه‌ی جه‌مسه‌ری باشور (ئه‌نتارتیكا) كراوه‌ ده‌ركه‌وتوه‌ ئه‌و رێژه‌یه‌ی كه‌ئێستا سه‌هۆڵه‌كه‌ ده‌توێته‌وه‌ زۆر خێراتره‌ له‌په‌نجا ساڵی رابردوو. لێكۆڵه‌ران له‌قوڵایی (364) مه‌تر له‌دورگه‌ی (جیمس رۆس) له‌باكوری ئه‌نتارتیكا نمونه‌یان وه‌رگرت بۆ زانینی پله‌ی گه‌رما و تۆماركردنی.
له‌وباره‌یه‌وه‌ (نیل ابرام) له‌به‌شی (بریتش انتارتیك سێرف) له‌زانكۆی كامبریدجی بریتانیا رایگه‌یاند گه‌یشتوینه‌ته‌ چه‌ند زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به‌نیمچه‌ دورگه‌ی جه‌مسه‌ری باشور، له‌سه‌رده‌مه‌كانی پێشوودا پله‌ی گه‌رما 1.6 پله‌ی سه‌دی بوه‌ به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و پله‌ی گه‌رمایه‌ی له‌كۆتایی سه‌ده‌ی بیست و رێژه‌ی ئه‌و به‌فره‌دا كه‌باریوه‌ و دواتر تواوه‌ته‌وه‌ رێژه‌كه‌ 0.5% بوه‌، به‌ڵام به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رماوه‌ له‌ماوه‌ی ئه‌و چه‌ندین ساڵه‌، ده‌ركه‌وتوه‌ له‌ناوه‌راستی سه‌ده‌ی بیستدا سه‌هۆڵی  جه‌مسه‌ره‌كان باشتر وخێراتر تواوه‌ته‌وه‌.

تۆڕی هەواڵی سلێمانی

لێدوانێك بنووسە