ئێوەش دەتوانن بابەتەكانتان لە ڕێگەی ئەم پەیجی فەیسبووكەوە بنێرن.
Facebook.com/ZhingaParezan

گیروگرفتە ژینگەییەکان

زۆر گیرو گرفتی ژینگه‌ییی له‌ ئێستادا به‌رۆكی جیهانیان گرتووه‌،وه‌كو گه‌رم بوونی گۆی زه‌وی ،زۆر بوونی ترشه‌ بارانه‌ ،پیس بوونی ئاوو هه‌واو خاك ...هتد
هه‌ڵبه‌ته‌ له‌گه‌ڵ زیادبوونی پیس كه‌ره‌كانی ژینگه‌ گیرو گرفته‌كانیش گه‌وره‌تر ده‌بن ،بۆ ئه‌مه‌ش  پێویستیان به‌ شاره‌زایان وپسپۆڕانی وریا وڕێگه‌چاره‌ی ژیرانه‌ هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنیان .
سه‌ره‌ڕای ئه‌و گرفتانه‌ی ئاماژه‌م پێدا ،كه‌ڵه‌كه‌ بوونی پاشماوه‌ زیانبه‌خشه‌ جۆربه‌جۆره‌كان له‌ نێوانیشیاندا پاشماوه‌ی كیمیایی ، و نه‌مانی چینی ئۆزۆن (Ozone layer)،كه‌م بوونه‌وه‌ی ئاوی ژێر زه‌وی و نه‌مانی  به‌ پیتی خاك ..هتر له‌ گرفته‌ ناكۆتاكانن كه‌ مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سیسته‌مه‌ جیاوازه‌كانی ژینگه‌ی گۆی زه‌وی .
كێشه‌ ژینگه‌ییه‌كان ته‌نها گرفتی ناوخۆیی تاكه‌ ووڵاتێك نین ، به‌ڵكو گرفتی سه‌راپای جیهانه‌و هه‌مووان لێی هاوبه‌شن !
زۆر هۆكار هه‌ن بۆ دروست بوونی گیروگرفته‌ ژینگه‌ییه‌كان ، به‌ڵام زۆربه‌یان به‌هۆی مرۆڤه‌وه‌ن ومرۆڤ له‌ هه‌مبه‌ریاندا لێپرسراوه‌ ، وه‌له‌ هه‌مانكاتیشدا هه‌ر له‌ لایه‌ن مرۆڤیشه‌وه‌ ده‌توانرێت كه‌م بكرێنه‌وه‌ وچاره‌سه‌ر بكرێن .
به‌ كورتی له‌ هه‌ندێك له‌ هۆكاره‌كانی پیس بوونی ژینگه‌ ده‌دوێین له‌گه‌ڵ كاریگه‌ریه‌كانیان:
·       پیس بوونی هه‌وا (Air pollution):_ پیس بوونی هه‌وا یه‌كێكه‌ له‌ گرفته‌ گه‌ورانه‌ی كه‌ تاكو ئێستا چاره‌سه‌رێكی ئه‌وتۆی بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌ ، هه‌وا ده‌نكۆڵه‌ی هه‌ندێك له‌ پیسكه‌ره‌كان له‌ ناو خۆیدا هه‌ڵده‌گرێت وده‌گوازێته‌وه‌ ، وه‌ك گازه‌ ژه‌هرینه‌كان ،گه‌ردهكانی ‌ تۆز وخۆڵ ، به‌مه‌ش له‌ كاتی هه‌ناسه‌ وه‌رگرتنماندا زۆر كێشه‌ بۆ سیه‌كانمان دروست ده‌كه‌ن ،سه‌رچاوه‌كانی پیس بوونی هه‌وا ناژمێردرێن به‌ڵام دوكه‌ڵ و گازی  كارگه‌كانی پیشه‌سازی وكێڵگه‌كانی كشتوكاڵی (به‌هۆی ئه‌و مادده‌كیمییاییه‌ مه‌ترسیدارانه‌ی جوتیاران بۆ به‌رووبومه‌كانیان به‌كاری ده‌هێنن )،و دوكه‌ڵی ئوتومبێل وهۆكاره‌كانی تری گواسته‌وه‌و ...هتر  ،به‌شێكن له‌و سه‌رچاوانه‌ ،ئه‌و گازو مادده‌ پیسانه‌ی له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هۆكارانه‌وه‌ په‌یدا ده‌بن زیانێكی زۆر به ‌به‌رگه‌ هه‌وای زه‌وی (Atmosphere) ده‌گه‌یه‌نن .
نایترۆجین به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له‌ كشتوكاڵ كاریدا ده‌رده‌په‌ڕێت له‌ پڕۆسه‌یه‌كدا پێی ده‌گوترێت (Denitrification) لێكردنه‌وه‌ی نایترۆجین له‌ خاك وئاوو ...هتد به‌هۆی كارلێكه‌كانی لێكردنه‌وه‌ی كیمیایی.
هه‌روه‌ها ئه‌و قڕكه‌ر(قه‌ڵاچۆكه‌ر)انه‌ی بۆ له‌ ناوبردنی مێرووه‌كان ومه‌به‌سته‌كانی كشتوكاڵ به‌كارده‌هێندرێت سه‌رچاوه‌یه‌كی تره‌ بۆ پیس بوونی هه‌وا .
پیس بوونی هه‌وا ده‌بێته‌ هۆكاری زۆرێك له‌ نه‌خۆشیه‌كان وه‌ك هه‌وكردنی بۆڕی هه‌ناسه‌و شێرپه‌نجه‌ی سیه‌كان ..و گه‌لێك نه‌خۆشی تربه‌تایبه‌ت نه‌خۆشیه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ .
·       ترشه‌ بارانه‌ (Acid rain) : ترشه‌ بارانه‌ له‌ ئه‌نجامی بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆری ترشه‌ پیس كه‌ره‌كانه‌وه‌ په‌یدا ده‌بێت ،كاریگه‌ریه‌كی زۆری هه‌یه‌ له‌زیانگه‌یاندن به‌ ژینگه‌ی زه‌وی له‌ زۆر ڕێگاوه‌ ،ترشه‌ بارانه‌ دروست ده‌بێت له‌ ئاكامی بوونی مادده‌یه‌كی كیمیایی وه‌كو سه‌لفێردایۆكساید له‌گه‌ڵ نایترۆجین ئۆكساید له‌ به‌رگه‌هه‌وای زه‌وی ،ئه‌م دوو مادده‌ كیمیاییه‌ به‌یه‌كده‌گه‌ن له‌ ئه‌نجامی چالاكی كارگه‌ پیشه‌ سازیه‌كانه‌وه‌ ،سه‌لفێر دایۆكساید له‌و كارگانه‌ په‌یدا ده‌بێت كه‌ خه‌ڵوز به‌كار ده‌هێنن وه‌ك سه‌رچاوه‌ی وزه‌ .
سێ یه‌كی  نایترۆجین ئۆكسایدی په‌یدا بوو له‌ به‌رگه‌ هه‌وادا به‌ هۆی ئۆتۆمبێله‌كانه‌وه‌ په‌یدا بووه‌ له‌ هه‌موو جیهاندا .
هۆكاره‌ سروشتیه‌كانی وه‌كو ئاگر كه‌وتنه‌وه‌،ته‌قینه‌وه‌ی بوڕكانه‌كان ، شیكردنه‌وه‌ی به‌كتریایی ،به‌رپرسن له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی نایترۆجین ئۆكساید له‌به‌رگه‌ هه‌وادا .
ترشه‌ بارانه‌ ده‌نیشێته‌ سه‌ر گه‌ڵای دره‌خته‌كان ودایانده‌پۆشێت وناهێڵێت هه‌ناسه‌ گۆڕكێ یان تێدا ڕووبدات ،ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی له‌ناوچوونی ڕووه‌كه‌كان یاخود كه‌م بوونه‌وه‌ی گه‌شه‌یان ،دیاره‌ له‌ناو چوونی دره‌خته‌كانیش واتا له‌ ناوچوونی گازی ئۆكسجینی هۆكاری ژیان .
هه‌روه‌ها ترشه‌ بارانه‌ به‌رده‌كانیش داده‌خورێنێت ،سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ژیانی زینده‌وه‌ره‌ ئاویه‌كان وێران ده‌كات و ژینگه‌ی ئاویش ده‌خاته‌ مه‌ترسیه‌وه‌ .
·       گه‌رم داهاتنی گۆی زه‌وی (global warming) : په‌یدابوونی گه‌رمی له‌ ئه‌نجامی كاریگه‌ری خانووی شوشه‌ به‌ندو خانووی پلاستیكی وزیادبوونی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری ژماره‌ی دانیشتوان وپاشماوه‌ی زۆری فڕێدراوو....چه‌نده‌ها هۆكاری تر پشكیان هه‌یه‌ له‌ گه‌رم بوونی گۆی زه‌وی ،هه‌روه‌ها كارگه‌ پیشه‌سازیه‌كان و ئامێره‌ ته‌كنه‌لۆژیه‌كانیش به‌شداریان هه‌یه‌ له‌م‌ گه‌رم بوونه‌دا ، وبه‌رگه‌ هه‌وا توانای نیه‌ خۆیان لێ ڕزگار بكات وه‌كو پێشتر كه‌ زه‌وی نیوه‌ی گه‌رمی تیشك ده‌داته‌وه‌ دوور له‌خۆی ،ئه‌مه‌ش بۆته‌ هۆی گۆڕانی كه‌ش وهه‌وا و توانه‌وه‌ی به‌فری ناوچه‌ سه‌هۆڵیه‌كان وجه‌مسه‌ره‌كان ...

و: ئاوات وةسان

لێدوانێك بنووسە