ئێوەش دەتوانن بابەتەكانتان لە ڕێگەی ئەم پەیجی فەیسبووكەوە بنێرن.
Facebook.com/ZhingaParezan

ملیۆنان هاوڵاتی كێشه‌ی نه‌بوونی ئاوی پاكیان هه‌یه‌

به‌پێی ده‌ره‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه‌له‌كۆنگره‌یه‌كدا له‌شاری به‌رلین به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی ئاوه‌وه‌ به‌سترابوو، تێیدا ئه‌نگێلا مێركل راوێژكاری ئه‌ڵمانیا ئاماده‌ی بوو، ده‌ركه‌وت (780) ملیۆن هاوڵاتی له‌سه‌ر ئاستی جیهان كێشه‌ی نه‌بوونی ئاوی پاكیان هه‌یه‌.
له‌وباره‌یه‌وه‌ ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی كه‌كۆمیسیۆنی ئه‌ڵمانیای سه‌ر به‌رێكخراوی یونیسكۆ ئه‌نجامیداوه‌ ده‌ریخستوه‌ كه‌(2.5)ملیار له‌كۆی 7 ملیار كه‌س كه‌له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی زه‌وی ده‌ژین، ئاوی خواردنه‌وه‌ی پاكیان نیه‌، هاوكات (3.5) ملیۆن كه‌س كه‌زۆرینه‌یان منداڵن ساڵانه‌ به‌هۆی سكچونه‌وه‌ ده‌مرن، كه‌هۆكاره‌كه‌ی پیسبوونی سه‌رچاوه‌كانی ئاوه‌.
توێژینه‌وه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات كه‌قه‌یرانی ئاو له‌ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست و باكوری ئه‌فریقا و ئاسیای ناوه‌راست و به‌شێك له‌چین و هیند و باشوری خۆرئاوای ئه‌مریكا روویداوه‌ به‌چه‌ند هۆكارێك له‌وانه‌ بونی سیاسه‌تێكی هه‌ڵه‌ بۆ به‌رێوه‌بردنی سه‌رچاوه‌كانی ئاو، له‌گه‌ڵ نه‌بونی یاسای گونجاو و رێكنه‌كه‌وتنی وڵاتان له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌ هاوبه‌شه‌كانی ئاو، سه‌رباری كه‌می ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری سه‌باره‌ت به‌ئاو.
به‌پێی توێژینه‌وه‌كه‌ (276)روبار هه‌یه‌ كه‌سنوری دوو وڵات یان زیاتری له‌جیهاندا بڕیوه‌و سه‌رچاوه‌ی ئاوی سه‌ره‌كیی مرۆڤه‌، كه‌به‌بێ بونی هیچ رێكه‌وتنێك به‌كارده‌هێنرێت له‌نێوان دوو وڵاتدا، له‌كاتێكدا نیوه‌ی دانیشتوانی زه‌وی له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كدا ده‌ژین كه‌رووباری تێدایه‌ به‌ڵام له‌رووی ئابوری و یاساییه‌وه‌ باش به‌رێوه‌ نابرێت.
توێژینه‌وه‌كه‌ جیهان له‌ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی ناكۆكی له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌كانی ئاو ئاگادارده‌كاته‌وه‌ كه‌ده‌ره‌نجامی خواستی زۆر له‌سه‌ری و كه‌مبوونه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانییه‌تی، توێژینه‌وه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه‌ كه‌له‌ساڵی 1953دا، 44 ناكۆكی له‌سه‌ر ئاو له‌نێو وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا دروست بووه‌و پێویسته‌ وڵاتانی جیهان سیاسه‌تێكی باشتر بگرنه‌به‌ر بۆ به‌رێوه‌بردنی سه‌رچاوه‌كانی ئاو.

تۆری هەواڵی سلێمانی

لێدوانێك بنووسە