پیسبوونی هه‌وا هۆكاری چواره‌می گیان له‌ده‌ستدانه‌

توێژینه‌وه‌ زانستییه‌كان سه‌لماندوویانه‌  كه‌ پیسبوونی هه‌وا یه‌كێكه‌ له‌ هۆكاره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی گیانله‌ده‌ستدانی مرۆڤ  له‌ جیهاندا, و به‌پیی ئامارێكیش ته‌نها له‌ساڵی 2010  زیاتر له‌ 3 ملیۆن كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.و له‌و رێژه‌یه‌ش له‌ 40%ی ئه‌وانه‌ی له‌ وڵاتی چینه‌ .
له‌ توێژینه‌وه‌كه‌دا  كه‌ په‌یمانگای توێژینه‌وه‌ی زانكۆی واشنتۆن پیی هه‌ستاوه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ پیسبوونی هه‌وا هۆكارێكی سه‌ره‌كییه‌ له‌و حه‌وت هۆكاره‌ی ده‌بێته‌ هۆی راسته‌وخۆی گیان له‌ده‌ستدان له‌ جیهاندا، هه‌روه‌ها ده‌ریشكه‌وتووه‌ كه‌ دوای هۆكاری مردن به‌ هۆی خۆراك و به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن و جگه‌ره‌كێشان ، پیسبوونی هه‌وا به‌ چواره‌م هۆكاری مردن داده‌نرێت  له‌ چین .
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی WHO لای خۆیه‌وه‌ رایده‌گه‌ێنێت  تا ساڵی 2050 پیسبوونی ژینگه‌ ده‌بێته‌ هۆكاری سه‌ره‌كی گیان له‌ده‌ستدان له‌ جیهاندا

تۆڕی هەواڵی سلێمانی

لێدوانێك بنووسە