ساڵانە ٣٠٠ هەزاركەس دەبنە قوربانى

ئاژانسەكان: بەپێى سەرچاوەكانى هەواڵ ساڵانە ٣٠٠ هەزار كەس هەرەشەى مردنيان لێ دەكرێت بەهۆى گۆرانى كەش و هەوا لە جيهاندا وە هەروەها زەرەرى ئابورش دەكاتە ١٢٥ مليار دۆلار ساڵانە ئەو هەواڵە لەو راپۆرتە سەرچاوەى گرتووە رێخراوى تەندروستى جيهانى بڵاوى كردۆتەوە.
لە راپۆرتێك هاتووە بەهۆى ئەو هەموو گۆرانكارييەى كە لە هەوا رودەدا ئەويش لەكارەكانى مرۆڤەوە سەرچاوەى گرتووە ساڵانە ٣٠٠ هەزار كەس دەبنە قوربانى كەش و هەوا كە بەراوردە لەگەڵ قوربانيەكانى (تسونامى) كە كە لە ناوچەكانى زەرياى هێمن دا لە كۆتاييەكانى ساڵى ٢٠٠٤, وە لە راپۆرتەكەدا هاتووە كە قوربانييەكانى كەش و هەوا لە زياد بوندايە لە ساڵى ٢٠٣٠ پێشبينى دەكرێت بگاتە نيو مليۆن كەس كە ئێستا كاريگەرى و هەرەشەى لەسەر ٣٢٠ مليۆن كەس هەيە لە جيهاندا, وەە لە بيست ساڵى داهاتوودا دەگاتە نزيكەى ٦٦٠ مليۆن كەس كە ئەمە گەورەترين هەرەشەيە لەسەر مرۆڤايەتى كە كاريگەرى دەبێت لەسەر ١٠% دانيشتوانى جيهان, وە هەروەها زەرەرى ئابووريش دەگاتە ١٢٥ مليار دۆلار ساڵانە كە ئەوەش دووئەوەندەى ئەو يارمەتييەيە كە وڵاتە پيشەسازييەكان پێشكەشى وڵاتە هەژارەكانى دەكەن وە هەروەها پێشبينى دەكرێت ساڵى ٢٠٣٠ زەرەرە ئابورييەكان بگاتە ٢٤٠ مليار دۆلار ساڵانە. هەروەها رێخراوى تەندروستى جيهانى ئەوەشى راگەياند كە سەدەى رابردوو ساڵى نۆهەدەكان بە گەرمترين ساڵ هەژمار دەكرێت كە هيچ كات جيهان ئەم گەرميەى بەخۆوە نەبينيوە, ئەو بەرزبونەوەى گەرمى كە جيهان توشى بووە هيچ كات پێشبينى نزمبونەوەى لێ ناكرێت لە هاوينەكانى ساڵانى رابردوو لە وڵاتانى ئەوروپا ٢٠ هەزار كەس بوون بە قوربانى ئەم گەرمايە.

ئاسۆى ژينگە

لێدوانێك بنووسە