ئێوەش دەتوانن بابەتەكانتان لە ڕێگەی ئەم پەیجی فەیسبووكەوە بنێرن.
Facebook.com/ZhingaParezan

نهێنی كۆبوونەوەی كاربۆن لە قوڵایی دەریادا

شارەزایان دەڵێن هۆكاری كەڵەكەبوونی بڕی زۆری گازی دووەم ئۆكسیدی كاربۆنی تواوە لە ئاویان لە قووڵاییەكانی زەریای باشووردا دۆزیوەتەوە كە لەوانەیە توانای زاناكان دوو هێندە بكات بۆ گەیشتن بەڕاستی هۆكارەكانی گۆڕانی كەشوهەوا. دەریاكان رۆڵی كاریگەریان هەیە لە رێگریكردن لە خێرایی گۆڕانكاریی گەردوونی لە رێگەی هەڵمژینی دەرچوونی غازی دووەم ئۆكسیدی كاربۆن و زەریای باشوور گەورەترین رووبەر ئاوییەكانە كە بەشدارە لە كۆكردنەوەی كاربۆن چونكە 40 لەسەد لە كۆی ئەو هەڵمژینە پێكدەهێنێت كە زەریاكان لەسەر رووی زەوی دروستی دەكەن. بەڵام تا ماوەیەكی نزیك لەمەوپێش زاناكان نەیاندەتوانی لە هۆكارەكانی ئەو دیاردەیە تێبگەن بەهۆی دووری و فراوانی رووبەری زەریاكەوە. ریچارد ماتیری زانای دەریاناس و یەكێك لە بەشدارەكانی توێژینەوەكە دەڵێ لە رێگەی ناسینی رێوشوێنی هەڵمژینی كاربۆنەوە لە چینەكانی سەرەوەی زەریاوە، ئێستا لە دۆخێكی باشترداین كە دەتوانین زانیاری وەربگرین لەبارەی كاریگەریی ئەو دیاردەیە و هۆكارەكانییەوە. تیمی توێژەرانی بەریتانی و ئەمەریكی گەیشتنە ئەو راستییەی كە شەپۆلە ئاوییەكان كە كاربۆن هەڵدەمژن لە رووی دەریاوە لە چەند ناوچەیەكدا روودەدەن و لە هەموو جێگایەك نییە وەك ئەوەی پێشتر دەزانرا. هەروەها بۆیان دەركەوت چەند هۆكارێكی تری وەك با و شەپۆلە ئاوییەكان و هەڵچوون و داچوونی رووبارەكان دۆخێكی گونجاو دەرەخسێنن بۆ ئەوەی كاربۆن لە قوڵاییەكانی دەریادا كەڵەكە ببێت.

سايتى دەستەى ژينگە

لێدوانێك بنووسە