ئێوەش دەتوانن بابەتەكانتان لە ڕێگەی ئەم پەیجی فەیسبووكەوە بنێرن.
Facebook.com/ZhingaParezan

هەندێ زانيارى لەسەر ئەمازۆن

لەم باسەمدا بە شێوەیەکی کورت باس لە ناوچەی ئەمازۆن دەکەم، سەرەتا ئەم ناوچەیە گەورەترین ناوچەی دارستانی باراناویی هێڵی کەمەرەییە لە جیهاندا کە ٣٥% دارستانەکانی هەموو جیهان دەگرێتەوە و ٧% روبەری زەوی پێک دەهێنێت وە ئەگەر ئەمازۆن وڵات بوایە ئەوا دەبوو بە حەوتەم وڵات لەم وڵاتانە (ئەمریکا،کەنەدا،چین بەرازیل،ئوستراڵیا،روسیا) کە روبەرەکەی ٧٥٨٤٤٢١ کم² کە بە نۆ وڵاتی باشوری ئەمریکادا تێ ئەپەرێت، رێژەیەکی زۆر زیندەوەری تێدا ئەژی کە بە نزیکی ٥٠% زیندەوەرە جیاوازەکانی هەوو جیهان لەخۆ دەگرێ کە زیاتر لە ١٧،٠٠٠ جۆری داری تێدایە و زیاتر لە ١،٢٠٠ جۆری باڵندەی تێدایە ، ئایا باوەر دەکەی کە ٩٥ جۆری جیاوازی مێروولە ئەدۆزیتەوە تەنها لە یەک داردا لە ئەمازۆن بەڵێ ئەوە ڕاستە، جۆرەکانی ماسی لە ئەمازۆن دە ئەوەندە زیاترە لە جۆرەکانی ماسی لە هەموو ئەوروپا کە هەندێکیان بەراستی زۆر گەورەن، زاناکان خەمڵاندویانە کە تەنها ١٠% جۆرە جیاوازەکانی زیندەوەر زانراوە لە ئەمازۆن کە لەوانەیە کەمتریش بێت، بەڵام دارستانەکان دوژمنێکیان هەیە کە ئەویش ئێمەین کە تێکرای ڕوبەری دار برینەوە دەگاتە ٦٤٠،٠٠٠ کم² کە ئەمەش دەکاتە ١٦% دارستانە بنەرەتییەکە کە لە ٢٠٠٧دا رۆژانە ٤٦ کم² لە دارستانەکە لەناو دەچوو کە زۆربەی بۆ کێڵگەی مەروماڵات بەکارهاتووە و بەکار دەهێنرێت وە جوتیارە پچووک و مامناوەندییەکان بەرپرسیارن لە ٧٠% ئەم چالاکی دار برینەوەیە بەشەکانی تری ئەم داربرینەوەیە بەهۆی کێڵگەی پاقلەمەنییەکان و دەرهێنانی ئاڵتون و ئاگر کەوتنەوە و کانە خەلوزیەکان واتە بەکار هێنانی دار بۆ دروستکردنی خەڵوز، کە ئەم دارانەش زۆربەی بە شێوەیەکی نایاسای بۆ دروستکردنی تەختە بەکاردێت کە بەشێوەیەکی نایاسای ئەم تەختانە ئەروات بۆ یەکێتی ئەوروپا، ئێمە پێویستە پشتگیری ئەوە بکەین کە ئەم داربرینەوەیە بوەستێنرێت و پشتگیری یاساکانی پاراستن بکەین کە هەیە و سوربین لەسەرئەو بیروبۆچونانەی کە دارستانەکان ئەپارێزن و بە سەوزی ئەیهێڵنەوە کە ئەوەش تاکە رێگەیە بۆ پاراستنی نەوەی داهاتومان.

عومەر کەریم

لێدوانێك بنووسە