ئێوەش دەتوانن بابەتەكانتان لە ڕێگەی ئەم پەیجی فەیسبووكەوە بنێرن.
Facebook.com/ZhingaParezan

پیس بوونى ژینگە و کاریگەریەکانى لەسەر ئابورى

دکتۆر عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتی یەکێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان ئەو کارانەى کەلەلایەن مرۆڤەوە دەکرێتە سەر ژینگە و دەبێتە هۆى پیس بوونی بە ئازاردانى دڵى دایک و باوک ناوبرد، بەو پێیەی ئەم زەویەی کەئێمە لەسەرى دەژین دادەنرێ بەدایکی مرۆڤایەتی چونکە ئێمە لە زەوى بووین و لەسەرى دەژین و لەبەروبومەکەی دەخۆین، قورئانی پیرۆز ئەو پەیوەندیەى ئێمە کەبەزەوییەوە هەمانە کورت دەکاتەوە بەوەی کە ئێمە لەزەوی بووین، ئەو دایکمانە و ئەرکی لەسەرمانە، بۆیە لەم ڕوانگەیەوە ئێمە بۆمان نىیە زیانی پێ بگەیەنین، دکتۆر عەلی قەرەداغی لەتوێژینەوەیەکی تازەدا لەسەر بابەتی (پیس بوونى ژینگە و کاریگەریەکانى لەسەر بوارى ئابورى) .

دکتۆر قەرەداغی لەتوێژینەوەکەیدا ئاماژەى بەوەداوە کە کردارە هەڵەکانى مرۆڤ و کاریگەریە زیان بەخشەکانی لەسەر پیس بوونی هەواو ئەرزو ئاسمان، بووەتە هۆى گۆڕینی تایبەتمەندیەکانی، و بووەتەهۆی زیان گەیاندن بەبەرگە هەواو تێکدانی هاوسەنگی یەکەی .

قەرەداغى نووسیویەتى کەپیس بوونى ژینگە دەبێتە هۆى گۆڕینی پێکهاتە سود بەخشەکانی ناو ژینگە بەپێکهاتەی زیان بەخش، یاخود بەهاکەیان لەدەستدەدەن، یالەشێوازی ئاسای خۆیان لادەدەن، کەئەمەش گۆڕانێکی ناسروشتیە لەتایبەتمەندی فیزیایی و کیمیایی ئەو ماددانەدا و لەئەنجامدا دەبێتە هۆى زیان گەیاندن بەژیان لەسەر ئەم کەوکەبە .

پیس بوونى ژینگە کاریگەریەکی سلبی زۆری لەم بوارانەدا هەیە :

* ئەو پیس بوونەی ئێستا تائێستا وێنەى نەبووە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا و سنورى تێپەڕاندووە.

* زیاد بوونی گازی کاربۆن لەبەرگە هەوادا کەهەڕەشەیەکی ڕاستەقینەیە لەسەر ژیانی سەرزەویمان .

* ئینسان هۆکارى سەرەکی و بەرپرسی یەکەمە لەم پیس بوونەدا .

هەڵوێستی ئیسلام لەسەر ژینگەو خراپکردنی :

دکتۆر عەلی قەرەداغی ڕوونی کردۆتەوە کەقورئانی پیرۆز پەیوەندی ئێمەی بەژینگەوە لەوەدا کورت کردۆتەوە کەئێمە لەزەوی دروست بووین، بۆیە زەوى دایکمانە، وەئەرک و مافی لەسەرمانە، دروست نییە بۆ ئێمە کەزەرەری پێ بگەیەنین، چونکە ئەمە وەک ئازاردانی دڵی دایک و باوک وایە، بۆیە قورئانی پیرۆز گرنگیەکی زۆر گەورەی داوە بەپاراستن و پارێزگاری کردنی ژینگە لەپیس بوون ء خراپکردن و هەموو جۆرە زیان گەیاندنێک پێی، بەوەی کە چ کاریگەریەکی سلبی یا ئیجابی هەیە بۆ مرۆڤ یا لەسەر مرۆڤ .

وە لەتوێژینەوەکەیدا ئاماژەى بەچەند ئایەتێک و سوننەتێکی پیرۆزکردووە کەبەڵگەن لەسەر سزای توندو توڕەی خواى گەورە لەکەسێک کەخراپەکارى و گەندەڵی لەسەر زەوی بکات، خواى گەورە دەفەرموێ {ۆڵا تُفْسِدُواْ فِی الارْض بَعْدَ إِصڵاحِهَا }

وەخواى گەورە لەوەێفی ئەواندا کەدوورن لەبەزەیی خواى گەورە {ۆإِذا تَۆڵى سَعَى فِی الارْض لِیُفْسِدَ فِیِهَا ۆیُهْلِکَ الْحَرْث ۆالنَسْڵ ۆاللهُ ڵا یُحِبُ الفَسَادَ }، دکتۆر قەرەداغی لەتوێژینەوەکەیدا ئاماژەى کردووە بەچەند ئایەتێکی پیرۆزو چەند سوننەتێکی پێغەمبەر (د.خ) کەفەرمان بەچاکسازی و بنیاتنان و ئاوەدان کردنەوە و پارێزگاری کردن لەجوانى زەوی و پێکهاتەکانى دەکات، وەک خواى گەورە دەفەرموێت { إِنَا ڵا نُضیعُ اَجْرَ الْمُصلِحِینَ }، خواى گەورە لەم ئایەتە پیرۆزەدا سوننەتێکی گەورەى بەیان کردووە، ئەویش ئەوەیە کەخودای گەورە میللەتی چاکە خواز ڕەنج بەخەسار ناکات، بەڵکو ئەوە گەلی خراپەکارەکە خەسارۆمەندە، وەک دەفەرموێت {ۆمَا کَانَ رَبُکَ لِیُهْلِکَ الْقُرَى بِڤُلْمٍ ۆڕَهْلُهَا مُێْلِحُونَ }

لەم توێژینەوە تازەیەدا دکتۆر عەلی ئاماژەی بەچەند دەقێکی شەرعی و سوننەتێک کردووە کەتیایدا هۆکاری سەرەکی پیس بوونی ژینگە دەگەڕێنێتەوە بۆ مرۆڤەکان و ئەنجامی ڕەفتارى هەڵەو کردارە خراپەکانی ئەوانە، وەک دەفەرموێت {ظهَرَ الْفَسَادُ فِی الْبَڕ ۆالْبَحْڕ بِمَا کَسَبَتْ اَیْدِی النَاسِ لِیذِیقَهُم بَعْض اڵذی عَمِلُوا ڵعَڵهُمْ ێرْجِعُونَ }

بەشێکی ترى توێژینەوەکەی قەرەداغی پەیوەستە بەچارەسەرى ئابوری ئیسلامی تایبەت بەژینگە، ڕوونی کردۆتەوە کەئیسلام کۆمەڵێک بنەمای بۆ چارەسەری ئەم گرفتە داناوە وەک چەسپاندنی ئەو ڕاستیەی کەموڵکی ڕاستەقینە هی خودایەو مرۆڤەکان تەنها جێنشینن لەسەر زەوی .

* بەبەکارهێنانی ئەو ووزەو بەرهەمانەى کەخودای گەورە دروستی کردووە بۆ مرۆڤ .

* بەکارهێنانى شتەکان بەهاوسەنگی بەپێی پێویستی و دورکەوتنەوە لەچروکی و خۆپاراستن لە بەزیادە سەرفکردنی .

* ئاوەدان کردنەوە و چاکسازی و چاککردنی سەرزەوی .

* نەهێشتنی خراپەکارى و گەندەڵی لەسەر زەوی .

* دانانی سزا بۆ سەرپێچیکاران ئەوانەى ژینگە پیس دەکەن بەپێی یاسا.

* گرنگی چارەسەرکردنى ئەو پیس بوونانە و گەڕاندنەوەی بۆ شێوە سروشتیەکەى خۆى .

ماڵپەری رابیتەی ئیسلانی کورد

لێدوانێك بنووسە