
د.ساڵح نه‌جیب مه‌جید مامۆستای زانكۆی سلێمانی، ڕایگه‌یاند: تێكڕای بڕی هه‌ندێك گازی ده‌رچوو لهئۆتۆمۆبیل بۆ ههرلیترێك لهسووتهمهنی گازۆلین كه‌زۆربه‌ی هاوڵاتیان به (به‌نزین) ناوی ده‌به‌ن و دیزڵ كهپێدهڵێن(گاز) به‌پێی سه‌رچاوه‌ی بریكاری(وه‌كاله‌ی)پاراستنی ژینگه‌ی ئه‌مریكی(EPA ) به‌مه‌رجێك ئۆتۆمۆبیلهكهمهكینهكهی بهڕهوشێكی باش بێت و به‌رده‌وام صیانه‌ی كرابێت و به‌سووته‌مه‌نی جۆر ستاندهرد و كوالێتی باش كاری كردبێت، بریتیه‌له‌و جۆر و بڕهگاز و پێكهاتهدهرچووانهلهم خشته‌یه‌دا ڕوونكراوه‌ته‌وه :ــ
ئاماری قوربانیانی سلێمانی له‌دوو ساڵدا
وته‌بێژی ڕه‌سمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی، مه‌ریوان محه‌مه‌د ڕایگه‌یاند:تێكڕای ئاماری گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی له‌سلێمانی جگهلهئیداری گه‌رمیان به‌هۆی ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ بۆ ساڵه‌كانی(2011 و 2012) بریتیه له (505)پێنج سه‌د و پێنج هاوڵاتی، له‌گه‌ڵ برینداربوونی (7026)حه‌وت هه‌زار و بیست و شه‌ش هاوڵاتی.
سووته‌مه‌نی و ئۆتۆمۆبیلی كوردستان
ئه‌م زانیارییه‌ی له‌خشته‌ی سه‌ره‌وه‌دا ڕوونكراوه‌ته‌وه ، و بۆ ئۆتۆمۆبیل و جۆری سووته‌مه‌نی باشه ، له‌كاتێكدا له‌هه‌رێمدا به‌رده‌وام ڕهخنهلهجۆری سووته‌مه‌نی ئۆتۆمۆبێل ده‌گیرێت، به‌هۆی خراپی پێكهاته‌كه‌یه‌وه ، جگه‌له‌وه‌ش كۆنی و خراپی كوالێتی به‌شێك لهئۆتۆمۆبیلهنوێیهكانیش كهبههۆیهوهساڵانه ڕێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر له‌هاوڵاتیان دهكاتهقوربانی، فشاری خسته‌سه‌ر حكومه‌ت بۆ ڕاگرتنی هاوده‌كردنی ئۆتۆمۆبیل كه‌ماوه‌ی زیاتر له‌مانگ و نیوێكه ڕێگهلههاوردهكردنی ئۆتۆمۆبیل گیراوه .
ئه‌و مامۆستایه‌كی زانكۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا بێشك فاكته‌ری تر زۆرهكهكار له‌بڕی گازهدهرچووهكان ده‌كات و له‌وانه‌ش خێرایی لێ خورین و ته‌مه‌نی ئۆتۆمبیل و بار‌و دۆخی كه‌ش و هه‌وا به‌تایبه‌تی پله‌ی گه‌رما.
ژماره‌ی ئۆتۆمۆبیل و دهرهاویشتهمهترسیدارهكانی
به‌پێی زانیارییه‌كانی SNN پاڵپشت بهئامارهڕهسمیهكان، له‌هه‌رێمی كوردستاندا زیاتر له‌یه‌ك ملیۆن و دووسه‌د هه‌زار ئۆتۆمۆبیل هه‌یه‌و به‌شێك له‌ڕه‌خنه‌گرانی بواری هاتووچۆ و ژینگه‌ش ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كه‌ن شاره‌كان بوونهتهگهراجی ڕاگرتنی ئۆتۆمۆمبیل، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ زۆربوونی بێپلانی ژماره‌ی ئۆتۆمۆبیل و هاوكات كاریگه‌ری و لێكهوتهخراپهكانی كهجگهلهلهزیان گه‌یاندن به‌گیانی خودی مرۆڤه‌كان هاوكات بۆ لایه‌نی ئابووری و ژینگه‌ی وڵاتیش زیانی گهورهبهههرێم و هاوڵاتیان گه‌یاندوه .
بڕی سووته‌مه‌نی ڕۆژانه‌ی سلێمانی چه‌نده ؟
له‌لای خۆشیه‌وه ، جه‌مال جه‌لال جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌مه‌نه‌وتیه‌كانی سلێمانی بهSNNی ڕاگه‌یاند: له‌ئه‌نجامی ئه‌و ڕێژهزۆرهی ئۆتۆمۆبیل بڕی ئه‌و سووته‌مه‌نییه‌ی له‌جۆری گاز و به‌نزین بۆ پارێزگای سلێمانی به‌ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه ڕۆژانهدابهشدهكرێت بریتیهلهدوو ملیۆن و چوارسه‌د هه‌زار لیتر به‌نزین و گاز، ئه‌مه‌ش ته‌نها بۆ بهنزینخانهحكومییهكانهجگهلهبهنزینخانهئههلییهكان، له‌كاتێكدا یه‌ك لیتر به‌نزین یان گاز هێندهمهترسیدارهبۆ مرۆڤ و ژینگه .
پرسیارهداخراوهكان
گه‌ر له‌ئه‌نجامی سوتانی بڕی یه‌ك لیتر سووته‌مه‌نی(به‌نزین یاخود گاز) له‌كاتی به‌كارهێنانی ئۆتۆمۆبیلدا هێندهجۆر و بڕی گازی ژه‌هراوی فڕێدرێتهههواوه ، له‌كاتێكدا ئۆتۆمۆبیل و جۆری سووتهمهنیهكهش باش بێت، ده‌بێت ئۆتۆمۆبیله‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌و جۆرهسووتهمهنییهی ههیهچهند جۆر و بڕ له‌گازی ژه‌هراوی فڕێبدهنهبهرگهههواوهو ژینگه‌ی پێتێكبدهن و پیسی بكه‌ن؟ دواجاریش ده‌بێت ته‌ندروستی هاوڵاتیانی ئه‌م ههرێمهچۆن بێت له‌وه‌ها ژینگه‌یه‌كدا؟ ئه‌مانه‌ش ئه‌و پرسیارانه‌ن كههاندهرمان بوو بۆ گه‌یشتن به‌و زانیاریانه‌و به‌دواداچوون بۆ ئه‌م پرسه ، كهڕاگهیاندنی كوردی تائێستا وه‌كو پێویست نه‌یتوانیوه ڕۆماڵی بكات.
ژینگه و مرۆڤ
د.دانا هه‌مه‌وه‌ندی پسپۆڕی نه‌خۆشیه‌كانی سنگ و به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی سنگ له‌سلێمانی، له‌لێدوانێكیدا به SNNی وت: ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی له‌ڕێگه‌ی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌وه تووشی مرۆڤ ده‌بێت، سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كیان بۆ پیسبوونی ژینگه ده‌گه‌ڕێته‌وه، پیسبوونی ژینگه‌ش كۆمه‌ڵێك هۆكاری هه‌یه، كه مه‌ترسیدارترینیان گازه ده‌رچووه‌كانی ئۆتۆمۆبیل و كارگه‌یه.
پێنج نه‌خۆشی مه‌ترسیدار
ئه‌و پسپۆڕه‌ی نه‌خۆشیه‌كانی سنگ، وتیشی: به‌شێك له‌نه‌خۆشیه‌كانی وه‌ك(ته‌نگه‌نه‌فه‌سی(ڕه‌بوو)، سیل، شێرپه‌نجه‌ی سنگ، حهساییهتی سنگ، حهساییهتی قورگ و گوێ و لوت) له‌ئه‌نجامی پسبوونی هه‌وا و ژینگه‌وه به‌تایبه‌تی گازی ژه‌هراوی ده‌رچووی ئۆتۆمۆبیل و كارگه‌كان تووشی هاوڵاتیان ده‌بێت، ده‌كرێت بڵێین نزیكه‌ی له 5 بۆ 10% ی هاوڵاتیان به‌هۆی ئه‌م هۆكاره‌وه تووشبوون.
مرۆڤ لێیدهرناچێت
هه‌مه‌وه‌ندی، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: پیسبوونی هه‌وا و ژینگه به‌هۆی گاز و ماده ژه‌هراوی و كیمیاوییه‌كانه‌وه، كاریگه‌ری خراپی بۆ سه‌ر ئه‌و هاوڵاتیانه ده‌بێت كه تووش نه‌بوون و نه‌خۆشیان ده‌كات، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌شی تووشبوون نه‌خۆشییه‌كه‌یان قورس‌تر ده‌كات، بێشك به‌شێكی ئه‌م نه‌خۆشیانه‌ش مه‌ترسیداره و ژیانی نه‌خۆشه‌كان ناڕه‌حه‌ت ده‌كات، كه هه‌ندێكیان چاكبوونه‌وه‌یان نییه.
![]() |
![]() |
محمد حیکمەت - تۆڕی هەواڵی سلێمانی - ٢٠١٣/٣/٣٠
لێدوانێك بنووسە