ئێوەش دەتوانن بابەتەكانتان لە ڕێگەی ئەم پەیجی فەیسبووكەوە بنێرن.
Facebook.com/ZhingaParezan

توشبوون به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ له‌ده‌ربه‌ندیخان ڕووله‌ زیاد بوونه‌

نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌" گه‌شه‌كردنێكی نائاسایی خانه‌كانی له‌شه‌ كه‌به‌هۆیه‌وه‌ خانه‌كان به‌شێوه‌به‌كی زۆر خێرا زیاد ده‌كه‌ن و له‌كۆنترۆڵ ده‌رده‌چن" له‌شی مرۆڤ له‌چه‌ندین تریلوێن خانه‌ پێكهاتووه‌ كه‌به‌یه‌كه‌وه‌ كارده‌كه‌ن, له‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌دا یه‌كێك له‌وخانانه‌ له‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئاسایی ده‌وه‌ستێت بۆ ئه‌و فرمانانه‌ی ئاراسته‌ی ده‌كرێت سه‌باره‌ت به‌گه‌شه‌كردنی خانه‌كانه‌كه‌ یاوه‌ستانی گه‌شه‌, یاخود مردنی خانه‌كه‌, شێرپه‌نجه‌ توشی هه‌مووته‌مه‌نه‌كانی مرۆڤ ده‌بێت, ته‌نانه‌ت كۆرپه‌له‌ له‌ناو سكی دایكیدا, به‌ڵام ڕێژه‌ی توشبوون له‌گه‌ڵ زۆربوونی ته‌مه‌ندا زیاد ده‌كات, مردن به‌هۆی شێرپه‌نجه‌ ڕێژه‌ی (%13)ی مردوان له‌سه‌ر ئاستی جیهان پێك ده‌هێنێت.

به‌پێی نوسراوێكی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا كه‌وێنه‌یه‌كی بۆ ناوه‌ندی گه‌رمیانی كۆمه‌ڵه‌ی كوردستانێكی سه‌وز نێردراوه‌, تیایدا ئاماری توشبوان به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌له‌ قه‌زایی ده‌ربه‌ندیخانی سه‌ربه‌پارێزگای سلێمانی ده‌خاته‌ ڕوو كه‌ تا (23/4/2013) له‌نه‌خۆشخانه‌ی هیوا ژماره‌ی توشبوان بریتیه‌له‌ (171)نه‌خۆش كه‌به‌پێی ئاماره‌كه‌ (117)نه‌خۆش نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی جۆراو جۆریان هه‌یه‌ و (54)نه‌خۆشی (ناشێرپه‌نجه‌یین) له‌كاتێكدا ئه‌م ئاماره‌ ته‌نیا ئه‌وه‌ ده‌خاته‌ ڕوو كه‌ نه‌خۆشه‌كان له‌ئێستادا له‌ژیانداماوون, بۆیه‌ ڕێژه‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ش نه‌زانراوه‌ كه‌ تووشی ئه‌و نه‌خۆشیه‌ بوون و ئێستا له‌ ژیاندا نه‌ماون,ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕێژه‌یه‌شی نه‌خرێته‌سه‌ر ئه‌وا ئه‌و ڕێژه‌ی كه‌ نه‌خۆشخانه‌ی هیوا خستوویه‌تیه‌ ڕوو ڕێژه‌یه‌كی ته‌واو زۆره‌.. ئه‌و ڕێژه‌یه‌ش به‌رده‌وام به‌ره‌و زیادبوون ده‌ڕوات وه‌ك سه‌رچاوه‌ زانستیه‌كان ده‌ریان خستووه‌ ئه‌و نه‌خۆشیه‌ ده‌بێت به‌ بۆماوه‌ و نه‌وه‌كاتی دواتری ئه‌و نه‌خۆشه‌ توشی هه‌مان نه‌خۆشی ده‌بن, پیسبونی ژینگه‌ش هۆكارێكی سه‌ره‌كیه‌ به‌تووشبوون به‌و نه‌خۆشیه‌ كه‌لای زۆرمان ئاشكرایه‌ ژینگه‌ی ده‌ربه‌ندیخانیش ژینگه‌یه‌كی پاك نیه‌ به‌هۆی بوونی چه‌ندین كارگه‌ی به‌رد و گه‌چ كه‌ له‌ناوچه‌ی نیشته‌جێ بوونه‌وه‌ نزیكن و هه‌ندێكیشان ده‌كه‌ونه‌ ناوچه‌ی نیشته‌جێ بوونه‌وه‌.. به‌پێی ئه‌و پشكنینانه‌ی كه‌ بۆ ئاوی خواردنه‌وه‌ی ده‌ربه‌ندیخانیش كراوه‌ ئاوه‌كه‌ شیاو نیه‌ بۆ خواردنه‌وه‌, كه‌پیسبوونی ئاوی خواردنه‌وه‌ و هه‌وا و پیسبوونی ژینگه‌ی شاره‌كه‌ به‌گشتی هۆكارن بۆ تووشبوون به‌م نه‌خۆشیه‌. ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی رێكخراوه‌ژینگه‌ پارێزیه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه‌ كه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌ت ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ی هه‌رێم كه‌ كه‌مته‌رخه‌م بوون له‌له‌ئاست كه‌م كردنه‌وه‌ی كێشه‌ ژینگه‌ییه‌كانی قه‌زایی ده‌ربه‌ندیخان.

سه‌روه‌ر قه‌ره‌داغی- پارێزه‌ری ژینگه‌

لێدوانێك بنووسە