دره‌ختی وه‌ن مه‌ترسی له‌ناوچوونی له‌سه‌ره‌

كاری بنێشت كردن له‌ناوچه‌ شاخاوییه‌كان و دارستانه‌كانی كوردستانی عێراق و به‌تایبه‌ت له‌ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی بناری به‌مۆ زیانێكی گه‌وره‌ی به‌ سروشت و دره‌ختی جۆری وه‌ن (قه‌زوان)گه‌یاندووه‌, ئه‌مه‌ش به‌هۆی به‌رده‌وامی كاركردن له‌هه‌موو ساڵێكدا و بڕینی زۆر له‌سه‌ر جه‌سته‌ی دره‌خته‌كان و خزمه‌ت نه‌كردنه‌وه‌ی له‌دوای ئه‌نجامدانی كاره‌كه‌, كاركردنی به‌رده‌وام وشك بوونی دره‌خته‌كانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌, به‌هۆی وشك بوونی دره‌خته‌كانیش دره‌ختی هاوشێوه‌ له‌جۆری وه‌ن(قه‌زوان)به‌ره‌و له‌ناو چوون ده‌چێت و ڕاماڵینی خاك دروست ده‌بێت و گه‌رم بوونی ژینگه‌یش ڕوده‌دا, ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی به‌هۆی كاركردنیشه‌وه‌ ئاگر كه‌وتنه‌وه‌ ڕووده‌دات كه‌ به‌هۆی ئه‌و ئاگره‌وه‌ دره‌خته‌ بچوكه‌كان و پوش و پاوان و باڵنده‌ و زینده‌واران ده‌سوتێن و له‌ناوده‌چن, وه‌ساڵانه‌ش هیچ قه‌ره‌بوویه‌كی ژینگه‌یی ناوچه‌كه‌ناكرێته‌وه‌ و داهاته‌كه‌ی ده‌چێته‌ باخه‌ڵی چه‌ند شه‌خسێكه‌وه‌.. له‌ڕێگه‌ی چه‌ند خاڵێكه‌وه‌ به‌چه‌ند هه‌نگاوێك چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ كه‌ ده‌ست نیشان ده‌كه‌م.

ده‌توانین كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ین ئه‌گه‌ر:

1- كاری بنێشت كردن له‌ ناوچه‌شاخاویی و دارستانیه‌كانی كوردستانی عێراق بۆ ماوه‌ی زیاترله‌(5)ساڵ ڕابگیرێت به‌بێ هیچ مه‌رجێك.

2- یاسایه‌ك یان ڕێنمایی وه‌زاری تایبه‌ت به‌كاری بنێشت ده‌ربكرێت له‌پێناو ڕێكخستنی به‌شێوه‌یه‌ك كه‌له‌ قازانجی سروشتدابێت.

3- ڕێگه‌نه‌درێت دووساڵ یان سێ ساڵ به‌سه‌ر یه‌كه‌وه‌ دره‌ختی وه‌ن (قه‌زوان) بریندار بكرێت, به‌ڵكوم به‌پێی یاسا ڕێك بخرێت كه‌له‌سێ ساڵ كه‌متر نه‌بێت.

4- هه‌ڵكۆڵینی دره‌خته‌كان به‌شێوه‌یه‌ك بێت كه‌كه‌مترین برین بكه‌وێته‌ سه‌رجه‌سته‌ی دره‌خته‌كه‌.

5- پێویسته‌ په‌ین و خۆراكی پێویست به‌كار بهێنرێت بۆ ئه‌ودره‌ختانه‌ی كه‌ بنێشی لێ ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌مه‌ترسی له‌ناو چوون بپارێزرێت.

6- چاندنه‌وه‌ی دره‌ختی هاوشێوه‌ له‌ناو چه‌ شاخاوییه‌كانی كوردستان به‌شێوه‌ی هه‌ڵمه‌ت.

7- پێویسته‌ی داهاته‌كه‌ی رێك بخرێت و وه‌ك قه‌ره‌بوویه‌ك دابنرێت بۆ ژینگه‌ی ده‌ڤه‌ره‌كه‌.

8- ته‌واوی ئه‌م كارانه‌ش له‌ژێر چاودێری لایه‌نی په‌یوه‌ندیداردابێت.

له‌ڕێگه‌ی ئه‌م چه‌ند هه‌نگاوه‌وه‌ ده‌توانرێت كارێكی گه‌وره‌ ئه‌نجام بدرێت بۆ پاراستنی سروشت و ژینگه‌ی كوردستان و به‌تایبه‌ت بۆ پاراستنی دره‌ختی وه‌ن(قه‌زوان) كه‌له‌ئێستادا مه‌ترسی له‌ناو چوونی له‌سه‌ره‌.

سه‌روه‌رقه‌ره‌داغی- پارێزه‌ری ژینگه‌

لێدوانێك بنووسە